Foley cathetar بۆری میز
- Nursing Skils
- Mar 25, 2022
- 1 min read
Updated: Mar 30, 2022
ئەو تیوبە جێگیرەیە کە لەلایەن پەرستارەوە دادەنرێت بۆ نەخۆش بەمەبەستی بەتاڵکردنی میزەڵدان لە میز. کاثێتەر بە تایبەت بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاردێت کە ناتوانن میز ڕابگرن وە کەسانێک کە دەیانەوێت میز بکەن و بەڵام ناتوانن، هەروەها بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت پێش چوونەژووری نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەری کە یارمەتی دەرە بۆ کردنی تێستە جیاوازەکان. دانانی کاثیتەر بۆ ئافرەت و پیاو جیاوازی هەیە بۆیە دەبێت ئاگادار بیت.
پێداویستیەکان:
١.دەستکێشی معقم کراو ٢.قەبارەیەکی گونجاوی کاثێتەر ٣. جێڵ ٤.بۆ پڕکردنی باڵۆنەکە distilled water ٥. سرینج ٢٠ ملی لیتر ٦. وە urine bag ٧. گەوز وە iodine ٨. پلاستەر
هەنگاوەکان:
١. سەرەتا دەستەکانمان ئەشۆین، وە پێداویستیەکان ئامادە دەکەین. ٢.دواتر ڤەجاینەی نەخۆشەکە پاکبکەرەوە بە گەوز و ئایۆدینەکە. ٣.پاشان ئەو شوێنە دەستنیشان بکە کە کاثیتەرەکەی تێدەکەیت. ٤.ئینجا پێویستە ٢٠ سیسی ئاو دەخڵی کاثێتەرەکە بکەیت. ٥.لە کۆتایدا بە پلاستەرێک جێگیری بکە.
بۆ ڕونکردنەوەی زیاتر بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:
Comments