ئەم پشکنینە بەکردێت بۆ دیاریکردنی ڕێژەی پڕۆتینی troponin T وە troponin l لە خوێندا. بۆ نموونە لە کاتی جەڵدەی دڵ، ئەم دوو جۆرەی پڕۆتین دەردەدرێن کاتێک ماسولکەکانی دڵ زیانیان پێ دەگات. هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ترۆپۆنین ئاماژەیە بۆ ڕوودانی جەڵدەی دڵ.
هۆکارەکانی:
١. وەرزشکردنی زۆر ٢. جەڵدەی دڵ ٣. هەوکردن لە جەستە ٤. سووتاوی بە ڕێژەیەکی زۆر ٥. هەندێک جۆری دەرمان ٦. هەڵئاوسانی ماسولکەی دڵ ٧. شەکرە ٨. نەخۆشی گورچیلە
ئەو نیشانانەی کە وا ئەکات نەخۆش پێویستی بەم پشکنینانە بێت:
١. ئازاری سنگ ٢.ئازار لە مل، پشت وە شەویلگە ٣. ئازار لە یەک دەست یان هەردووکی وە ئازاری شان. ٤. هەناسەدانی کورت
بۆ زانیاری زیاتر و زانینی چۆنیەتی کردنی پشکنینەکە بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:
Comments