گرنگە کاتێک مار پێوەت دەدات ئەم شتانە بزانیت:
یەکەم: چ جۆرە مارێک پێوەی داویت، چونکە ئاستی بەهێزی مارێک بۆ مارێکی تر دەگۆڕێت.
دووەم: دەبێت جڵەوی خۆت ڕابگریت و هەوڵبدەیت ئارام بیت، بۆ ئەوەی سوڕی خوێن چالاک نەبێت و ژەهرەکە زیاتر بڵلاو ببێتەوە.
سێیەم: دەبێت کەمترین جوڵا بە شوێنی پێوەدراوەوە بکرێت.
چوارەم: دەبێت شوێنی پێوەدانەکە لە ئاستی دڵەوە نزمتر بێت وە پێویستە کەسەکە دابنیشێت.
پێنجەم: هەر شتێک بووە هۆکاری تەسک بوونەوەی ئەو شوێنە دەبێت لاببرێت وەکو ( جل، سەعات، مستیلە..)
شەشەم: شوێنی پؽوەدانەکە نابێت بە هیچ شێوەیەک نە بمژرێت نە ببڕێتەوە.
حەوتەم: نابێت خواردنەوە کافاینەکان و ئەلکحول بخورێتەوە.
هەشتەم: سەهۆڵ بەکارمەهێنە بۆ ئەو شوێنە.
بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:
Comments