شێرپەنجەی مەمک نەخۆشیەکی ئاڵۆزە. وە ئەم نەخۆشییە کۆمەڵێک جۆری جیاوازی هەیە لەگەڵ چارەسەری جیاواز بۆ هەر یەکێکیان, بەڵام ئەکرێت دوو کەس هەمان دەستنیشانیان هەبێت بۆ نەخۆشییە وە هەمان چارەسەر وەربگرن و هێشتا ئەزمونکردنیان لەگەڵ نەخۆشییەکە جیاواز بێت.
هۆکارەکانی:
هۆکاری جیاواز هەن کە دەکرێت ببنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، هەندێکیان ناتوانرێت ڕێگری لێ بکرێت وەکو:
١. تەمەن
٢. بۆماوەی
گۆڕینی لایفستایل دەکرێت ڕێگر بێت لە ڕوودانی ئەم هۆکارانە و توشبووم بە نەخۆشیەکە:
١. کێشی زۆر
٢.وەرزشکردن بە بەردەوامی
٣. جگەرەکێشان
٤.خواردنەوەی ئەلکحول
٥.خواردنی نا تەندروست
نیشانەکانی:
دەکرێت ئەم گۆرانکاریە نائاساییانە لە مەمک دا ئاماژە بن بۆ شێرپەنجەی مەمک کە ئەمانەن:
١. ئاوسانی هەموو یاخود بەشێکی مەمک.
٢. ئازار لەو ناوچەیە
٣. ئازار و چوونە ناوەوەی گۆی مەمک.
٤.سوربوونەوە و ڕەقبوونی گۆی مەمک یاخود پێستەکەی.
٥. سووتانەوە و چاڵبوونی پستەکە.
٦. هاتنەدەرەوەی ئیلتیهابات لەجیاتی شیر.
٧. دروستبوونی لوو لەژێر بنباڵی.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:
コメント