top of page

Cannula & Cannulation کانولا و دانانی کانولا

Updated: Mar 24, 2022

ئامانج لە دانانی کانولا بۆ نەخۆش، ئەوەیە کە بە شێوەیەکی سەلامەت و ڕاستەوخۆ چارەسەری نەخۆش بکات، بە بێ ئەوەی زیان بە نەخۆش بگات. کانولا بۆ ئەو کەسانە دادەنرێت کە بارودۆخیان لەناکاوە وەکو ( نەخۆشی دڵ، جەڵدە، ژەهراوی بوون، وشکبونەوەی جەستە، خوێن بەربوون) وە لە ڕێگەی خوێنهێنەرەکانی (قۆڵ و دەست و قاچ و ..) نەخۆش دەتوانێ دەرمان، مادە خۆراکیەکان، مخەزی وە خوێن وەربگرێت.


پێداویستیەکان:


١.دەستکێشی معقم نەکراو

٢.تۆرنیکا

٣. کحول پاد

٤. ئای ڤی کانولا

٥. گۆز وە پلاستەر

٦. بۆکسی پارێزەر

٧. سیرینج


هەنگاوەکان:


١. سەرەتا پێویستە دەستەکانمان بشۆین وە پشکنین بۆ کەلوپەلەکانمان بکەین و ئامادەیان بکەین.

٢. دواتر گلۆڤ لەدەست دەکەین و تۆرنیکاکە دەبەستین، پاشان ڤێنەکە دیاری دەکەین و بە کحول پادەکەمان پاکیدەکەینەوە.

٣. بە پلەی ١٥ نیدڵەکە ئینسێرت دەکەین و لە کۆتاییدا بە پلاستەر جێگیری دەکەین.

٤. پاشان ١ یان ٢ سی سی ئاوی مقتر دەکەینە ناو ئینجێکشن پۆرتەکەوە.



بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:









 
 
 

1 Comment


Basoz Gharib
Basoz Gharib
Apr 03, 2022

💙

Like

Contact Us

© 2022 by Darya Salah

KUST Nursing Student

Address

As Sulaymaniyah, Iraq

bottom of page